ەلقاعیدە (AQ) لە ساڵی 1988 لەلایەن اوسامه بن لادنەوە ڕێکخراوە لەگەڵ ئەو عەرەبانەی کە لە ئەفغانستان دژی هێزە سەربازییە داگیرکەرەکانی یەکێتی سۆڤیەتی لە ناوچووی ئێستا شەڕیان کردووە. AQ تێدەکۆشێت بۆ نەهێشتنی کاریگەری ڕۆژئاوا لە جیهانی موسڵمان و سەرزەنشتکردنی حکومەتە “موسڵمانەکان”و دامەزراندنی خەلافەتێکی پان ئیسلامی کە بە لێکدانەوەی خۆی بۆ شەریعەت بەڕێوەدەبرێت و لە کۆتاییدا ئەو بە ناوەندی دەستووری نوێی نێودەوڵەتی دەزانێت. ئەم ئامانجانە لە 1996ەوە لە کاتی ڕاگەیاندنی گشتی شەڕ دژی ئەمریکا بە شێوەیەکی بنچینەیی نەگۆڕاون. AQ دەیان فەرمانبەری ئاستی ناوەندی و پێشکەوتووی لە دەست داوە بۆ هەوڵدانی دژە تیرۆر، بەڵام بەردەوامە لە خستنەگەڕی پلان و ئیلهامدان و ئەنجامدانی هێرشەکان. AQ ڕێکخراوەی پەیوەندیداری هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا، و ئاسیا و دەسەڵاتی ئێستای ئەو بە شێوەیەکی سەرەکی بە هۆی هاریکارییە لەگەڵ ئەم هاوپەیمانانە.
AQ بەرپرسیارە لە چەندین هێرشی گەورە و قوربانی بەکۆمەڵ. AQ لە ساڵی 1992دا سێ تەقینەوەی لە دژی سوپای ئەمەریکا لە عەدەن لە یەمەن ئەنجام دا و بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقەکردن لە هەلیکۆپتەرەکانی ئەمەریکا و کوشتنی سەربازانی ئەمەریکا لە سۆماڵیا لە ساڵی 1993 ڕاگەیاند. AQ هەروەها تەقینەوەکانی ئابی 1998ی باڵیۆزخانەکانی ئەمریکای لە نایرۆبی و داروسەلام ئەنجامدا کە 224 کەسی کوشت و زیاتر لە 5,000 کەسیش بریندار بوون. لە مانگی تشرینی یەکەمی 2000 AQ هێرشێکی خۆکوژی کردە سەر USS Cole لە بەندەری عەدەن بە بەلەمێکی تەقەمەنی کە 17 کەشتیوانی دەریایی ئەمریکی کوشت و زیاتر لە 30 برینداری لێکەوتەوە. لە 11ی ئەیلولی 2001دا، 19 ئەندامی AQ چوار فڕۆکەی بازرگانی ئەمریکایان ڕفاند و تێکشکاند- دووان لەناو سەنتەری بازرگانی جیهانی لە شاری نیویۆرک، یەکێکیان بۆ ناو پنتاگۆن، و یەکیشیان بۆ ناو کێڵگەیەک لە شەنکسڤیل لە پێنسلڤانیا تێکشکێنران. هێرشەکانی 9/11 نزیکەی 3,000 کوشتەی لێکەوتەوە.
لە ڕێکەوتی 8ی تشرینی یەکەمی 1999دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بەشی 219 لە “یاسای کۆچ و هاووڵاتی”(هەموارکراو)، AQی وەک ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیاند.. لە 23ی ئەیلولی 2001دا، ،AQ لە لیستەی پاشکۆی فەرمانی جێبەجێکاری ساڵی 13224دا تۆمار کرا. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنەدا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە AQ لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ AQ. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ AQ بە تاوان دادەنرێت.