ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان

حزبوڵا

ڕۆژهەڵاتی نزیک- باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین | نیوگۆی ڕۆژهەڵات

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە.

حزبوڵا گرووپێکی تیرۆریستی لوبنانییە کە چەک و ڕاهێنان و پارە لە ئێرانەوە وەردەگرێت و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەساڵی 1984 وەک سپۆنسەری دەوڵەتی تیرۆر دەستنیشانی کردووە. حزبوڵا تۆڕێکی تیرۆریستی گەورە و بەرپرسیارە لە چەندین هێرشی بەرفراوان. ئەمانە بریتین لە: تەقینەوە خۆکوژییەکانی ساڵی 1983ی باڵوێزخانەی بەیروت و سەربازگەی هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەیروت، هێرشی ساڵی 1984 بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەیروت و ڕفاندنی فڕۆکەی 847یTWA لە ساڵی 1985. حزبوڵا لە هێرشەکانی ساڵی 1992 بۆ سەر باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە ئەرجەنتین و هەروەها تەقینەوەی ساڵی 1994ی کۆمەڵگەی هاوکاری هاوبەشی جوولەکەکانی ئەرجەنتینی لە بوئێنۆس ئایرس تێوەگلا. لە ساڵی 2012دا، هێزەکانی حزبوڵا هێرشێکی خۆکوژی سەرکەوتوویان لە بولگاریا ئەنجامدا. یاسادانەران هەوڵی هێرشی تیرۆریستی حزبوڵا و پیلانگێڕانی لە وڵاتانی وەک ئازەربایجان و قوبرس و میسر و کوێت و نایجیریا و پێروو و تایلەند پوچەڵ کردەوە.

لە ڕێکەوتی 8ی تشرینی یەکەمی 1997دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی بەشی 219 لە “یاسای کۆچ و هاووڵاتی”(هەموارکراو)، حزبوڵای وەک ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانی ڕاگەیاند. دواتر لە 31ی تشرینی یەکەمی 2001، وەزارەتی خەزانەداری بەپێی بڕیاری جێبەجێکاری 13224 (هەموارکراو)، حزبوڵای وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی تایبەت دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم دیاریکردنەدا، هەموو موڵک و بەرژەوەندییەکانی پەیوەست بە حزبوڵا لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا دەستیان بەسەر داگیرترا و هاووڵاتیانی ئەمریکا بەگشتی قەدەغە کران بۆ هەر چەشنە مامەڵە و سەودایەک لەگەڵ حزبوڵا. پێشکەشکردنی بەزانیاری یان هەوڵ یان پیلان بۆ یارمەتیدان یان سەرچاوەی مادی بۆ حزبوڵا بە تاوان دادەنرێت.

SUBMIT A TIP

Do Your Part. Secure a Safer World.

There are many ways to submit information to Rewards for Justice.

You may choose from multiple platforms and contact us in numerous languages. To process your information efficiently, we ask you to state your information as succinctly as possible, provide your name, location, and preferred language, and upload all relevant files such as photographs, videos, and documents to support your information. An RFJ representative will soon contact you. Please be patient, as RFJ reads every tip we receive.

Please visit our Tor-based tips-reporting channel at: he5dybnt7sr6cm32xt77pazmtm65flqy6irivtflruqfc5ep7eiodiad.onion

پێشکەشکردنی زانیاری

ئەرکی خۆت بەجێ بێنە. جیهان پارێزتراوتر بکە.

چەند ڕێگە لەبەردەستە بۆ ڕاپۆرتدان.

دەتوانیت یەکێک لە چەند پلاتفۆڕمە هەڵبژێریت و بە یەکێک لە زمانەکان پەیوەندیمان پێوە بکەیت. بۆ پڕۆسەکردنی کاریگەری زانیارییەکانت، داوات لێدەکەین زانیارییەکانت بە کورتترین شێوە بنووسیت. باشتریشە ئاماژە بە ناو، شوێن و زمانی هەڵبژاردەی خۆت بکەیت و هەموو فایلکانی پەیوەست بە وێنە، فیلم و دۆکیۆمنت بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانت هاوپێچ بکەیت. یەکێک لە نوێنەرانی RFJ بە زووترین کات پەیوەندیت پێوە دەکات. لەمبارەوە دەبێ لەسەرخۆ بیت، لەبەرئەوەی RFJ یەک بە یەکی ئەو ڕاپۆۆرتانەی دەگاتە دەستی، دەپشکنێت.

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی سیگناڵ بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

 

بۆ ناردنی ڕاپۆرت، ئەپڵیکەیشنی تێلیگرام بکەوە

ژمارەکە ئەمەیە 1-202-702-7843+

تکایە سەردانی کەناڵی ڕاپۆرتی خاڵەکان بەپێی Torی ئێمە بکە لە:he5dybnt7sr6cm32xt77pazmtm65flqy6irivtflruqfc5ep7eiodiad.onion
Skip to content